کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا/ بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە سێمینارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەلووچستان

00:05 - 20 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی سەرماوەز(١٠ی دێسامبری ٢٠٢٣)، هەیئەتێکی پێوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەلووچستان، بەشداریی سێمینارێکی ئەو ڕێکخراوەی لە لەندەن کرد.

کاک کاوە مودەڕسی، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیای حیزبی دێموکرات لەم سێمینارەدا ئاماژەی بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرد و بەتایبەتی پەرژایە سەر ئەشکەنجە و ئازار و لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی نەتەوە بندەستەکان و بۆ ئەم مەبەستەش دوو نەتەوەی کورد و بەلووچی بە وێنە هێنایەوە کە دوو نەتەوەی هاوچارەنووس و هاوخەباتن لە ئێراندا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەلووچستان، ڕێکخراوێکی نەتەوەی بەلووچە کە بەرگری لە مافی بەلووچ لە ئێران و پاکستان و نەتەوەکانی دیکەی ئیران بەگشتی دەکات.