ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز(٩ی دێسامبری ٢٠٢٣)، کۆمیتەی بێلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی چەندین حیزب و لایەنی ئێرانی و کوردستانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی پشتگیری لە زیندانییانی سیاسی و لەقاودانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها ناڕەزایەتیدەربڕین دژی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لە برووکسێل بەڕێوە برد.
لەم خۆپیشاندانەدا، بەیاننامەیەکی هاوبەش بە زمانەکانی کوردی و فارسی خوێندرایەوە و پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی بێلژیکیش پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، سروودی نەتەوایەتیی کورد، بەلووچ و فارس پیشکەش کران و چەند کۆپلە شێعریش خوێندرایەوە.