کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سڵاو و پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان، بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان و خەڵکی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم.
ئاڵای کوردستان و ناوی پێشمەرگە دوو هێمای لەیادنەکراوە و پیرۆزی کۆماری کوردستانن کە بۆ هەمیشە لە مێژووی کوردستان و لە دڵی خەڵکی خەباتکاری کوردستان بە پیرۆزی دەمێننەوە.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی