کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێک سەبارەت بە داھاتووی ئێرانێکی سێکۆلار و دێموکراتیک

22:40 - 26 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز(١٣ی دێسمابری ٢٠٢٣)، کۆنفرانسێک لە لایەن (SF)پارتی سوسیالیستی گەل، (LA)هاوپەیمانی لیبراڵ و ڕێکخراوی موجاھدینی خەڵک و بە ئامادەبوونی چەند ھێز و لایەنی ئێرانی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلەمانی دانمارک بەڕێوە چوو.

ھەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی دانمارک پێکھاتوو لە جەمشید خوسرەوی، ئەلبورز ڕووئین‌تەن، ھەژار دەشتی، ئەحمەد ڕەحمانی و کەژوان یووسفی لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.

لەم کۆنفرانسەدا باس لە چۆنیەتیی پشتیوانی لە خەبات بۆ ئێرانێکی سێکۆلار و دێموکرات، ئاڵۆزییەکانی جیھان بەگشتی، ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست دوای ساڵی ١٩٧٩ی زایینی، ھاتنەسەرکاری ڕێژیمی مەزھەبی لە ئێران، سەرکوتکردنی نێوخۆیی، توندوتیژیی مەزھەبی ڕێژێم و پشتگیریییەکانی لە حەماس دژی ئیسرائێل کرا.

لەم کۆنفرانسەدا چەند وتار لە سەر دۆخی ئێران و داھاتووی ئێران پێشکەش کران.

هەژار دەشتی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئاوڕدانەوەیەک لە شۆڕشی ژینا ئاماژەی بە سیاسەتە ئوسوولیەکانی حیزبی دێموکرات لەھەمبەر ئەو شۆڕش و جووڵانەوەیە کرد.