کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە کاڵمار

16:12 - 27 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی سەرماوەز(١٦ی دێسامبری ٢٠٢٣)، کۆمیتەی کاڵماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگە و ڕۆژی ئاڵا ڕێورەسمێکی بە بەشداریی ئەندامان، دۆستان و لایەنگرانی حیزب لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان هاوڕێ یاسین ئەلیاسی وێڕای بەخێرهاتنی میوانان پەیامی کۆمیتەی گشتیی سویدیشی  پێشکەش کرد. لە بەشێک لە پەیامەکەی کۆمیتەدا هاتووە: لە ئێستادا مەتەرێزی پێشمەرگایەتی تەنیا کێوەکانی کوردستان نین، بەڵکوو شار و شاخ، قوتابخانە و زانکۆکان، بەندیخانەکان و دەرەوە و ژوورەوەی کوردستان مەیدانی تێکۆشانی پێشمەرگانەن و هەر تاکێکی کورد لە شوێنی خۆی و بەپێی توانای خۆی دەتوانێ ئەرکی نەتەوایەتیی خۆی وەک پێشمەرگە بەجێ بگەیەنێت.

دواتر لەلایەن بەشداربووانەوە، سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوەی هونەرمەندی نەمر تاهیر خەلیلی پێشکەش کرا.

لە بەشێکی تر لە ڕێوڕەسمەکەدا سێ کورتە فیلم لەسەر هەڵوێستە بوێرانەکانی بنەماڵەی شەهیدان لە شۆڕشی ژینا نیشان درا و هاوڕێ ناسر ئەشرەفی لەمەڕ هەر یەک لەوان کورتە ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.