کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا

12:45 - 28 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی سەرماوەز ( ١٧ی دێسامبری ٢٠٢٣)، کۆبوونەوەیەک لە شاری ستۆکهۆڵم و لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان و فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا وەک هێمایەکی پیرۆزی نەتەوەیی بەڕێوە چوو.

نیشتمان عەزیزی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان، وێڕای هەیئەتێکی کۆمیتەی ستۆکهۆڵم پێکهاتوو لە ئەسعەد یووسفی، عەباس یاری، عەلی فەتحی، ئەمین ڕەشیدی و قاسم قازی بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون.

پێکهێنەرانی کۆبوونەوەکە، لەسەر گرینگیی ڕۆژی ئاڵا و شوێندانانی لەسەر بیر و هزری نەتەوەی کورد کۆک بوون و تێکڕا لەسەر پاراستنی دەسکەوتە نەتەوەییەکان پێداگرییان کرد.

لە درێژەی باس و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان، بەشداران لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە ئاڵای کوردستان وەک دەسکەوتی کۆماری کوردستان، بووەتە خاڵی هاوبەشی کورد.