کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی و لەدایکبوونی مەسیحی لە پەیڕەوانی ئەم ئایینە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵی زایینی و لەدایکبوونی مەسیح، پیرۆزبایی لە سەرجەم پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە هەموو جیهاندا دەکەم.
هیوادارم لە ساڵی نوێی زایینیدا، ئاشتی و تەبایی لە نێوان پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکان پەرە بستێنێ. بە تایبەتی هیوا دەخوازم پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی لە ئێران کە بە هۆی سەڕەڕۆیی ڕێژیمی داخراو و دواکەوتووی کۆماری ئیسلامییەوە لەژێر ستەم و هەڵاواردن و بێبەشیدان، ساڵێکی باشتریان لە بواری ئازادیی ئایینیەوە هەبێت.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی