کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم سەرەڕای لێدانی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر زیاتر لە ٤۰ سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشتووە

11:43 - 11 سەرماوەز 2723

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی پێنجشەممە، ٨ی سەرماوەز، هێزەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پشتی مەندانان، تەقەیان لە ئەسپی کاسبکاران کردووە و ٤٠ بۆ ٥٠ سەر ئەسپیان کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، چوونەتە گوندی میراوێ و دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٦ بە ناوەکانی زەکەریا خزرزادە و سەدرەدین خالقییان داونەتە بەر لێدان و بێڕێزییان پێ کردوون.

سەدرەدین خالقی و کەسێکی دیکەش، لەلایەن هیزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە کە ئەم کارەی ڕێژیم بە یارمەتیی سیخوڕێک بە ناوی هـ. ب کراوە.