کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین لە زیندانیی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە دران

17:56 - 15 سەرماوەز 2723

لە درێژەی لەسێدارەدرانی هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیم لە کەرەج لە سێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "موجتەبا ئەمیری"، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشن، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانییە، پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو؛ ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژوری تاکەکەسی کرا.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی هەرسین، بە ناوی "مەنووچێهر بەرزگەر"، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
ناوبراو تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و ٤ ساڵ پیش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر کراوە و ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی سەرماوەز بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
ناوەندە فەرمییەکانی ڕێژیم و میدیا نێوخۆییەکان، تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو هاووڵاتییەکان ڕانەگەیاندووە.