کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ناوچەی سۆران، لە باشووری کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەداخەوە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لەسەر ڕێگای سەرەکیی سۆران- چۆمان لە هەرێمی باشووری کوردستان، ١٤ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی گیانبەختکردووان ڕادەگەیێنین و خۆمان بە شەریکی خەم و ماتەمینیان دەزانین و تەندرووستی و چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکان بە ئاوات دەخوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری
مستەفا هیجری
١٨ی سەرماوەزی ١٠٤٢
٩ی دێسامبری ٢٠٢٣