کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ دیداری هەیئەتی حیزب و نوێنەری مودراتەکان لە پارلەمانی سوید

16:03 - 18 سەرماوەز 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز،( ٥ی دێسامبری ٢٠٢٣)، هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە حەمید تەیموری و عەزیز سەیدنژادیان بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری پەیوەندییەکانی حیزبی مودرات (محافزەکار) خاتوو مارگارێتا سێدرفێڵت، سەردانی پارلەمانی سویدیان کرد.

لەم دیدارەدا ئەم خاڵانە کەوتنە بەر باس:

ـ شۆڕشی ژینا و ئاکامەکانی
ـ هەلومەرجی کوردستان و ئێران و بەردەوامیی گرتن، کوشتن و لەسێدارەدرانەکان 
ـ هێرشە مووشەکی و پەهبادییەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان کە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و هەروەها و ژن و منداڵی لێ کەوتەوە
ـ  هەڕەشەکانی ئێران و گوشارەکان بۆ سەرحکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گوشارخستنە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات
ـ کوشتنی کۆڵبەران
ـ دەسبەسەرکردن و ئەشکەنجەکردنی ژنان و کچان لەلایەن ڕێژیمەوە

لە درێژەی ئەم دیدارەدا، خاتوو مارگارێتا سێدرفێڵت باسی لە دەستیوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی تر و پشتیوانی لە حەماس کرد.

هەیئەتی حیزب لەم دیدارەدا داوای لە نوێنەری مودراتەکان کرد کە چالاکانەتر لەسەر کێشەی کورد کار بکەن و لە ڕێگای دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوە گوشار بخەنە سەر نوێنەرانی ڕێژیم تاکوو مافی نەتەوەکانی تری ئێران پێشێل نەکەن. یان لە ڕێگای نوێنەرانیانەوە لە یەکیەتیی ئورووپا کێشەی کورد تاوتۆێ بکەن و ڕادەستی ن نەتەوە یەکگرتووەکانی بکەن.

لە کۆتاییدا هەردوولا خوازیاری بەردوامبوونی ئەم جۆرە دیدارانە بوون.