کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

15:57 - 19 سەرماوەز 2723

كاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان، لەلایەن ناوەندی دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨سەرماوەز، کاوە کەریمیان چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم" دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
کاوە کەریمیان ڕۆژی ١٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا،  ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگاییکردنەکەی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
هەنگاو بڵاوی کردووەتە کە لەگەڵ ئەو هاوولاتییە، ٣٤ کەسی دیکە کە ئەوانیش ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوانن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو ئەنجومەنەدا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر .کراون و بۆ زۆربەیان دۆسییەی ئەمنییەتییان بۆ کراوەتەوە