کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆسییەسازی بۆ ٩ هاووڵاتیی بەهایی لە قائیمشەهر

16:24 - 19 سەرماوەز 2723

لە درێژەی گوشارەکان بۆسەر هاووڵاتییانی بەهایی، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ ٩ هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی شاری قائیمشەهر دۆسییەی دادوەری کراوەتەوە.

٥ هاووڵاتیی بەهایی بە ناوەکانی ''نەسیم سەمیمی، زەهرا گۆلابیان، وەنەوشە ئەسعەدیان، فواد لەقائی و فاریس فەنائیان''، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ ، کورتەنامەیەکیان پێگەیشتووە و بۆیان دەرکەوتووە کە لە لقی شەشی دادگای لێکۆڵینەوەی قائیمشەهردا دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەزیش، لە هەمان دادگادا بۆ ٤ هاووڵاتیی دیکەی بەهایی، دۆسییەیەکی دادوەری کراوەتەوە.

تا ئێستا تۆمەتباران هیچ زانیارییەکیان لەسەر هۆکاری کردنەوەی دۆسییەکە و ئەو تۆمەتانەی کە وەپاڵیان دراوە، نییە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕۆژی ڕۆژی ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە.

گوشارەکان بۆ سەر کەمینەکان و لەوانەش کۆمەڵگەی بەهاییەکان لە ئێراندا بەردەوامە و  سەرەڕای هۆشداریی ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گوشارەکان زیاتر دەبن کە ئەمە نیگەرانیی جیددی دروست کردووە.