کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی

17:05 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز(٩ی دێسامبری ٢٠٢٣)، خۆپیشاندانێکی بەرین لە شاری کۆپێنهاگی پێتەختی وڵاتی دانمارک و لە بەردەم باڵویزخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەم شارە، بەڕێوەچوو.

کۆمەڵێک لە دانیشتووانی وڵاتی دانمارک بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەدا کرد.

لەم خۆپیشاندانەدا، بەشداربووان وێڕای مەحکوومکردنی سیستەم و سیاسەتی سەرکوتی ڕێژیمی تاران دژی ئازادیخوازانی کورد و ئێرانی، پشتیوانیی خۆیان لەو زیندانییە سیاسییانە کە لە سیاچاڵەکانی ڕێژیمی ئیسلامیدا ڕاگیراون، دووپات کردەوە.