کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک ڕەسووڵ قادری

18:50 - 18 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانبار(٧ی ژانویەی ٢٠٢٤)، هەیئەتێکی کۆمیتەی بلژیکی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک ڕەسووڵ قادری، برای کاک دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کرد.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوڕێ و هاوسەنگەران و بنەماڵەی کاک ڕەسووڵ قادری بە ڕێپێوانێکی هێمنانە بۆ سەر مەزاری کۆچکردوو دەستی پێکرد و تەرمەکەی لەنێو ئاپۆرای بنەماڵە و خزم و دۆستاندا بە خاک ئەسپێردرا.

دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، کۆڕێکی ماتەمینی بە ئامادەبوونی چەند کەسایەتی و هاوڕێی کاک ڕەسووڵ قادری بەڕێوە چوو.