کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

12:20 - 19 بەفرانبار 2723

شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، ناسراو بە "شۆڕەسوار"، شەوی ڕابردوو، بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٣ی نیوەشەوی ١٨ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان کە چەکداریش بوون، بە توندوتیژییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شۆڕش ئەبووبەکری و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.

ناوەندە ئەمنییەتی و بەناو دادوەرییەکانی ڕێژیم تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هونەرمەندە کوردە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی دەسبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە کوردە ناڕوونە.

شۆڕش ئەبووبەکری ئامادەکار، پێشکەشکار، ژەنیاری تار و گۆرانیبێژی ناسراوی خەڵکی سەردەشت لە بواری ئەدەب و هونەرە. ناوبراو فێرگەیەکی مۆسیقا بە ناوی "ئاوای کورد"ی لە سەردەشت هەبوو کە ٦ ساڵ پێش ئێستا مۆڵەتەکەی هەڵوەشایەوە.