کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆروێژ/ بەشی پەروەردەی کۆمیتەی حیزب و یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کورستان کۆ بوونەوە

17:46 - 19 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار(٦ی ژانویەی ٢٠٢٤)، بەشی پەروەردە و ڕاهێنانی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ کۆبوونەوەیەکی بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتی لاوان، دەستەیەک لە خوێندکار و ئاکادێمیکی ڕۆژهەڵات پێکهێنا.  

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی باشتر یەکترناسین، وەگەڕخستنی تواناکانی لاوان، تاوتوێکردنی ڕێگا و میکانیزمی جیاواز بۆ کاری هەرەوەزی و تاکەکەسی بۆ باشتر ناساندنی دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە کۆمەڵگەی نۆروێژی بوو.  

کۆبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وەک نەریتێکی تازە بۆ باشتر ناسینی یەکتری بەشداربووان بە کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانیان خۆیان ناساند.  

لە بەشی دواتردا بە خەسارناسی و بەرنامەداڕشتن بۆ کار و هاوبیریی زیاتر لەنێو ئەندامان و لاواندا درێژەیان بە کۆبوونەوەکە دا. لەم بەشەدا بە وردی باس لە سەر پۆتانسیەلی لاوان و ئاکادێمیسیەنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە نۆروێژ کرا و پێداگری کرا کە حیزب لە وزە و تواناکانیان بەوپەڕی توانا کەڵک وەربگرێ، بەتایبەت لە بواری پەروەردە، پەیوەندی، ڕاگەیاندن و ...

لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر کار و پتەوکردنەوەی تەشکیلاتی حیزب لەنێو لاوان و ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە کرایەوە.