کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە گیانلەدەستدانی سێ شاخەوانی کورد لە نەغەدە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەگوێرەی هەواڵەکان، تەرمی سێ کەس لە تیمێکی پێنج کەسیی شاخەوانیی شاری نەغەدە کە لە شاخەکانی شنۆ کەوتبوونە ژێر ڕنووی بەفر، بە هەوڵ و تێکۆشانی تیمەکانی شاخەوانیی شارەکانی دیکەی دەوروبەر دۆزراونەتەوە و لەژێر بەفر دەرهێنراون.
گیانلەدەستدانی ئەو شاخەوانانە جێگای پەژارەی هەموومانە.
بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزانە، هەموو شاخەوانانی کوردستان و خەڵکی خۆشەویستی نەغەدە ڕادەگەیێنم و بەشداری خەم و ماتەمینیانم.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی