کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی تەندروستیی سامان یاسین ناجێگیرە

10:39 - 1 رێبەندان 2723

بەپێی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆخی تەندروستیی سامان یاسین گۆرانیبێژی کوردی بەندکراو، باش نییە و ئەم بەندکراوە کوردە بە هۆی درێژەکێشانی مانگرتنەکەی لە خواردنی دەرمان و بێبەریبوونی لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە دۆخێکی خراپدایە.

سامان یاسین، گۆرانیبێژی خەڵکی کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، زیاتر لە ١٥ مانگە کە لە بەندیخانەی قزلحساری کەرەجە و هەروا چارەنووسی ناڕوونە.

سامان یاسین کێشەی هەناسەدانی هەیە و بە هۆی ئەشکەنجەوە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، کۆئەندامی هەرسی تووشی خوێنڕێژی بووە.

ڕەزا شەفاخا، پارێزەری ئەم بەندکاروە سیاسییە، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی نووسیبووی: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەرکردنی بڕیاری دەسبەسەرکرانی ساماندا، ناوبراو ئێستاش بە شێوەی نایاسایی دەسبەسەرە.

سامان یاسین لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوو.

سامان یاسین هونەرمەندی کرماشانی گۆرانیگەلێکی زۆری سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی- سیاسیی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران تۆمار کردووە و هەروەها پشتیوانیی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێرانیش کردووە.