کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە سزای لەسێدارەدانیان مەحکووم کرد

10:45 - 1 رێبەندان 2723

ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، هاوکات لەگەڵ مەحکوومکردنی دەرکردنی سزای لەسێدارەدران دژی ١٠ هاووڵاتی، داوایان لە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری جیهاندا کرد کە بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە بە تەنیا نەهێڵن.

ئەم ئەنجومەنە سزا دەرکراوەکان لەلایەن ڕێژیمی بە بێشەرمانە ناو برد و و لە ڕاگەیەنداوێکدا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی لە بەناو داداگاکانیدا، بە تاوانی ساختە و بە بێ پاریزەر، ١٠ بەندکراوی دادگایی کردووە.

سزای لەسێدارەدرانی موجاهد کورکور و ڕەزا ڕەسایی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها چوار زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی موحسن مەزڵووم، هەژیر فەرامەرزی، پژمان فاتحی و وەفا ئازەربار، لەم دواییانەدا لە دیوانی باڵای رێژیم پشتڕاست کرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە مافی مرۆییەکان لەوانە هێرانا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ٧٤٦ کەس لە ئێراندا لە سێدارە دراون کە بە بەراود لەگەڵ ساڵێ پیشتر، ئەم ئامارە بە ڕێژەی ٣٢ لەسەد بەرز بووەتەوە.