کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی خۆپیشاندانێکی بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد

18:47 - 2 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار، بە مەبەستی مەحکوومکردنی هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێر و کردنە ئامانجی چەند ناوچەیەکی سڤیل نشینی ئەم شارە بە مووشەک کە کوژران و برینداربوونی چەند کەسی بەدواوە بوو، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی و بە پشتیوانیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش و لە نزیک باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری ڤییەن پێک هات.

پەیامی ڕەوەندی کوردی بە زمانەکانی ئینگلیزی و ئاڵمانی و کوردی و بە زاراوەی کرمانجی خوێندرایەوە.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییەکی چالاکانەی لەم خۆپیشاندانە بوو.

پەیامی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لەلایەن محەممەد فەقێ‌عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە خوێندرایەوە.