کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیم

20:43 - 2 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار(٢ی ژانویەی ٢٠٢٤) خۆپیشاندانێک بەمەبەستی مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکی و درۆنیی سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم و بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب بەڕێوەچوو.

 ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید ڕێک خرابوو.

پەیامی کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی بە زمانی کوردی لەلایەن پرشنگ توانا و بە زمانی سویدی لەلایەن نیشتمان عەزیزییەوە خوێندرایەوە.

بەشداربووانی خۆپیساندانەکە بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی کوژراوان و برینداربووانی ئەم هێرشە تێرۆریستییە، هێرشەکانی ڕێژیم بۆ سەر خەڵکی سێڤیلیان مەحکووم کرد.