کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دامەزرانی كۆماری كوردستان

21:18 - 2 رێبەندان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی ڕێبەندان(٢١ی ژانویەی ٢٠٢٤)، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ئۆبەرهاوزنی ئاڵمان و لەلایەن کۆمەڵەی ئەوێستای ڕۆژاوای کوردستانەوە بەڕێوە چوو.

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی ئاڵمان بریتی لە هاوڕێیان ئیقباڵ ئەمینی و ئازاد محەممەدپوور لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵی ئەوێستا، بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.

لە بڕگەی دواتردا داوا لە هاوڕێ ئازاد محەممەدپوور ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا کە وێڕای پەیامی حیزب بەم بۆنەوە، سەبارەت بە مێژووی کۆماری کوردستان و دەسکەوتەکانی چەند وتەیەک پێشکەش بکا.

لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرییەوە ڤیدیۆ دێکۆمێنتارێک لەسەر کۆماری کوردستان، دەسکەوتەکان، کەسایەتیی پێشەوا قازی محەممەد، سیاسەت و هەلومەرجی ئەوکاتی جیهان و کاریگەریی لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان بڵاو کرایەوە.

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە هونەرمەندیی هونەرمەندانی ڕۆژاوای کوردستان، ڕازایەوە.