کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری کۆمیتەی حیزب لە کۆنفرانسی نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیست

22:42 - 2 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٤)، حیسام ئەحمەدی بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئاڵمان، بەشداریی لە کۆنفرانسی نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵاتی پارتی سۆسیالیست لە شاری ڤۆپەرتاڵدا کرد.

لەم کۆنفرانسەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە دۆخی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان خرانە بەر باس و پرسی ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و کاریگەریی لەسەر بزووتنەوەی کورد بەشێکی تری تەوەری کۆنفرانسەکە بوون.

لەو کۆنفرانسەدا کە نوێنەرایەتی زۆرینەی لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، حیسام ئەحمەدی وەک نوێنەری کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئاڵمان پەیامی پیرزبایی کۆمیتەی بەبۆنەی گرتنی ئەو کۆنفرانسە خوێندەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.