کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە سێدارە درا

15:54 - 3 رێبەندان 2723

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی محەممەد قوبادلوو، لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، جێبەجێ کرا.

هەواڵدەریی میزان، سەر بە هێزی بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێران ئەمڕۆ هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییەی بڵاو کردەوە.

سزای لەسێدارەدرانی محەممەد قوبادلوو لەکاتێکدا جێبەجێ کراوە کە سزای لەسیدارەدرانەکەی پێشتر لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە ڕەت کراوەتەوە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، رێژیمی ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو گوشارەکانی بۆ سەر دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و هەروەها بنەماڵەی شەهیدانی ئەم شۆڕشە زیاد کردووە و بە دەسبەسەرکردن، لەسێدارەدان و سەپاندنی سزای قورس، هەوڵی ترساندن و پاشگەزبوونەوە لە داواکارییەکانیان دەدات.