کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەسبەسەر کرایەوە

17:57 - 4 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، مەتین حەسەنی، لە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

مەتین حەسەنی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان، چاوێکی لەدەست دابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.