کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا

12:46 - 5 رێبەندان 2723

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، سزای دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" سزای لەسێدارەدرانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی هەمەندان جێبەجێ کرا.

ئەو هەواڵدەرییە مافی مرۆییە شوناسی ئەو دوو بەندکراوەی "سەلمان سەلیمی، خەڵکی کرماشان و ئەحمەد حائێری" ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە بەناو دادوەرییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بە لە سێدارەدران سزا درابوون.