کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکی ئانلاین

17:48 - 6 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٤)، کۆبوونەوەیەکی ئانلاین لەلایەن چاتام هاوس تینک تەنکەوە بەڕێوە چوو.

ڕزگار ئالانی، نوێنەری حیزب لە بریتانیا بەفەرمی بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە کرابوو و کۆبوونەوەکە لەسەر تێگەیشتن لە ڕۆڵی ئێران لە پەرەسەندنی ناوچەییدا پێک هاتبوو.

کۆبوونەوەکە بە بەشداریی ئەلێکس فاتانکا، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئێران، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تارا سێپێهری فار، هاوکاری بەشی پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە چاتام هاوس و عەبدۆلڕەسووڵ دیفسالار، توێژەر، ناوچەی ئازاد لە چەکوچۆلی کۆشتاری بەکۆمەڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە بەڕێوەبەریی سەنام وەکیل، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە چاتام هاوس بەڕێوە چوو.