کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بەبۆنەی کۆچی دوایی فەریار ئەمینیپوور، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەم وەرزشوانە و کۆمەڵگەی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
مەرگی فەریار ئەمینپوور، قارەمانێکی کوردستان هەموومانی خەمبار کرد، هەر بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیی خۆم لە بنەماڵەی بەڕێزی، هەموو وەرزشوانانی ڕۆژهەڵات و خەڵکی سەقز و کوردستان دەکەم.
بێگومان بەشداریی بەرینی خەڵکی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەو قارەمانە، دەرخەری ئەمەگی قووڵی خەڵکی کوردستان بۆ قارەمانەکانی خۆیەتی.
خۆڕاگریی کوردستانییان و ئەمەگی لەبننەهاتووی خەڵکی کوردستان بۆ هەڵکەوتەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، هێمای داهاتووی گەش و پڕ لە هیوای کوردستانە.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢