ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٤)، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان بە بەشداریی زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد و دواتر بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیەندرا.
پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید کە لەلایەن هاوڕێ نەبەز عەلیدووست، بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتیی سویدی، کوردستانی و ئێرانی بانگهێشتی ئەم ڕێوڕەسمە کرابوون کە بەشێکیان بە ناردنی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی بۆ ڕێوڕەسمەکە، پیرۆزبایی ئەم یادەیان کردبوو.
پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، لەلایەن بەڕێز ئەمین ڕەشیدی، پەیامی یەکیەتیی ژنان و لاوان، یەکیەتیی کوردان و کۆمەڵەی سویدی- کوردی و ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی- کۆمیتەی سوید، لەلایەن خاتوو ئایدا هووشمەند، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ ـ سوید لەلایەن دڵنیا ڕەحیم زادە، پەیامی حیزبی خەڵکی بەلووچستان لەلایەن فەریبا بورهان زێهی، پەیامی حیزبی بەلووچستان، ڕاجی تەپاکی، لەلایەن موهیم سەرخۆش، پەیامی حیزبی لیبراڵەکانی سوید لەلایەن "فرێدریک ماڵم"، ئەندامی پارلەمانی سوید و پەیامی حیزبی سۆسیال دێموکرات لەلایەن "سەرکان کۆسە"، ئەندامی پارلەمانی سوید خوێندرانەوە.
هەیئەتێکی ٥ کەسیی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە سەرپەرستیی ڕەزا شەفیعی لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.
ئەو حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییانەش پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو بریتی بوون لە: پارتی دێموکراتی کوردستان- لێژنەی ناوچەی سوید، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان- سوید، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، نوێنەرایەتیی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکڕاتی کورد لە سوریە، پارتی، پارتیا دێموکڕاتا پێشڕەویا کورد لە سووریا، پارتی سەربەخۆی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کوردستان- باکوور (PSK)، پارتی وەڵاتپارێزانی کوردستان، پ.و.ک، کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان، فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان- سوید، کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردی، ڕادیۆی ئاشتی، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان، دۆست و دڵسۆزی لەمێژینەی حیزبی دێمۆکڕات مەلا محەممەدی جوانڕۆیی، حاجی کاردۆخی.
بەشی هونەریی ڕێوڕەسمەکە پێکهاتبوو لە: دی جەی لازۆ، نارین فەقێ، شۆڕش بۆکانی، باوان کەریمی، نێچیر هەورامی.