کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم، ٥ کەسی دیکەی لە سێدارە دا

12:50 - 14 بەفرانبار 2723

لە درێژەی شەپۆلی نوێی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان لە شارەکانی کوردستاندا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدرانی پێنج بەندکراو لە گرووتخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.

شوناسی ئەم ٥ کەسە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: مەسعوود ڕۆستەمی، مەنووچێهر(حوجەتوڵڵا) عوقابی، داریووش شوکرزادە، ناوخاس مەلەکی (مەلەک زادە) و ئەفشین محەممەدی.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە ناوەندە مافی مرۆییەکان، دادگوستەریی پارێزگای ئولبورز، تۆمەتی دزیکردنی چەکدارانی داوەتە پاڵ ئەم ٥ کەسە.

ئەم پێنج کەسە، ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی ناوەندیی کەرەج کرابوون.

ئەم پێنج بەندکراوە خەڵکی شارەکانی شاباد، کرێند و بێستوون سەر بە پارێزگای کرماشان بوون.