کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدرانی ٤ بەندکراوی سیاسیی کورد لە تۆرێنتۆ

17:34 - 11 رێبەندان 2723

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٤)، خۆپیشاندانێک بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆمیتەی حیزب لە شاری تۆرێنتۆ لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە لەسەر داوای کۆمیتەی تەشکیلاتی کانادای کۆمەڵەی شۆڕشگێرێ زەحمەتکیسانی کوردستانی ئێران و بە مەبەستی مەحکوومکردنی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد، پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، موحسن مەزلووم و محەممەد فەرامەرزی بەڕێوە چوو.

 

هێرۆ موهتەدی ئەندامی کۆمیتەی کانادا بە زمانی ئینگلیسی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و دواتر پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن پەرویز ڕەشیدییەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد .

کۆمەڵێک کەسایەتی و حیزبی کوردستانی و ئێرانی بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون کە هەرکامیان پەیامی خۆیان بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد .

ئەو کەسایەتی، حیزب و لایەنانە بریتی بوون لە: شەهێن فەیزی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شاهۆ خەلیلی، ئەندامی سازمانی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران – کۆمەڵە ، ڕەزا  لە حیزبی چەپی ئێران، ئەبوو جاسم ئەلمەعاوی، جیبهەی میلەتان بۆ مافی چارەنووس ، بابەک یەزدی، حیزبی کۆمۆنیستی کارگەریی ئێران، دکتۆر ڕەزا موریدی وەزیری پێشووی دەوڵەتی ئانتاریۆ لە کانادا، دکتۆر فەرەیدوون ڕەحمانی، مامۆستای زانکۆی یۆرک لە کانادا، ئیبراهیم جەهانگیری، ماڵی کورد لە کانادا، مینوو هۆمەیلی، زیندانی سیاسی ، سەڵاح ئەبوو شەریف لە جیبهەی دیمۆکراتیکی ئەلئەحواز، میلاد محەممەدی برای شەهید شەهریار محممەدی لە شەهیدانی شۆرشی ژینا، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - تەشکیلاتی کانادا.