ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان(٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٤)، لەسەر بانگهێشتی چالاکانی سیاسیی کورد و ئێرانیی دانیشتووی سوید ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی سیاسیی کورد و ئێرانی لە وڵاتی سوید، لە گۆڕەپانی ( سێرگێل تۆریەت)ی ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە.
ئەوخۆپیشاندانە بۆ دەربڕینی هاودەنگی و هاو ئاراستەی مانگرتنی خەڵکی شارەکانی کوردستان بۆ نیشاندانی هاودەردی و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی لەسێدارەدرانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، پژمان فاتحی و وەفا ئازەربار، چوار زیندانیی سیاسیی کورد بەڕێوە چوو.
دەیان کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکانە بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەدا کرد و پەیامی حیزب لەلایەن چیا عەلیارەوە خۆێندرایەوە.