ڕۆژی شەممە، ٢١ی ڕێبەندان(١٠ی فێوریەی ٢٠٢٤)، ئاکسیۆنێکی هاوبەشی کورد و ئێرانی لە گۆڕەپانی گوستاو ئەدۆڵف لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی سوید لەلایەن هاوڕێ حەمەدەمین ڕەشیدییەوە خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران خوێندرایەوە.
دواتر پەیامێکی دەنگیی مریەم ڕەجەوی ڕێبەری موجاهیدین بڵاو کرایەوە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی سوئێدیش پەیامیان خوێندەوە.
خۆپێشاندانەکە لە کاتژمێر ١ تا ٣ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بوو و پاشان بەشداران ڕێپێوانێکیان لەنێو شەقامەکانی شاری ستۆکهۆڵمدا بەڕێوە برد.
ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب بە ئاڵای کوردستان و یوبیلی حیزب و وێنەی شەهید دوکتۆر قاسملوو بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بوون.