ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبەندان(١١ی فێوریەی ٢٠٢٤)، هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستیی ماموستا مه‌لا برایم مه‌جیدپوور، له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕێكخستنی هوله‌ندی ته‌ڤگه‌را ئاوا كرنا دێموكراتی كوردستان -سووریه بەشداریی لە سێمینارێکدا کرد کە بۆ به‌ڕێز مسته‌فا جومعه به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تیی ته‌ڤگه‌ر ڕێک خرابوو.
ئەم سێمینارە، به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بەڕێوە چوو.
به‌رێز مسته‌فا جومعه باسێكی له سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌تایبه‌تی ڕۆژاوای كورستان كرد كه له به‌شی دواییدا به پرسیار و تێبینی ئامادەبووان و وڵامدانه‌وه‌ی بەڕێز مستەفا جومعە پاش چەند کاتژمێر، کۆتایی پێهات.