کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە ساڵیادی ڕۆژی شەھیدی حیزبی شیوعی عێراقی

11:35 - 28 رێبەندان 2723

ڕۆژی ھەینی، ٢٧ی ڕێبەندان(١٦ فێوریەی ٢٠٢٤)، ڕێکخراوەکانی حیزبی شیوعی عێراق، حیزبی شیوعی کوردستان/ ڕێکخراوی دانمارک و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی عێراق (الانصار) لە ساڵیادی ڕۆژی شەھیدی حیزبی شیوعیدا ڕێوڕەسمێکیان لە “کۆپێنھاگـ”ی پێتەختی وڵاتی دانمارک پێک هێنا.

لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ئەم سێ ڕێکخراوەیە "ئەحمەد ڕەحمانی" بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی دانمارک بەشداری ئەم ساڵیادە بوو و پەیامی حیزبی دێموکراتی خوێندەوە.

لە بەشێک لە پەیامەدا وێڕای ئاماژەکردن بە پێوەندی و دۆستایەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعی کوردستان هاتبوو: لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئەم ڕۆژانە دەبێ بەرز بنرخێندرێن. پیرۆزو بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنە پڕ لە سەروەرییانە ئەرکی ھەموومانە، چونکە شەھیدان لەپێناو ڕزگاریی نیشتماندا بەرزترین سەرمایەی ژیانیان کە گیانیان بووە بەو پەڕی سەخاوەتەوە بەخشیوە.

لە بەشێک لەم ساڵیادەدا کاک سەلاح فازیلی پێشمەرگە و کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

چەندین ھێزو لایەنی سیاسیی کوردستانی و عیراقی لەم ساڵیادەدا بەشدار بوون و پەیام و بروسکەکانیان پێشکەش کران.