کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی هاتنەسەرکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران

16:34 - 28 رێبەندان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان ( ١١ی فێوریەی ٢٠٢٤)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باکووری ئاڵمان لەگەڵ چەند حیزب و لایەنی ئێرانی بەشداری خۆپیشاندانێکیان کرد کە بەبۆنەی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە بە مەبەستی بیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژە نگریسەیە کە سەرەتای دروستبوونی دیکتاتۆری دینی و سەپاندنی حەز و خولیاکانی ئاخوندەکان لە ڕێگای شەریعەت و تۆڵەی لەبەرچاونەگرتنیان بەپێی پێویست لە حکومەتەکانی پێشتر بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد. دواتر هەر لایەنێک پەیامی خۆی خوێندوە کە کاک ئەیووب پاک نەهاد پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە زمانی فارسی بۆ بەشداربووان خوێندەوە .

بەشداربووان ی ئەم خۆپیشاندانە، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و تاوانە بەردەوامەکانی ئەم ڕێژیمە دژ بە خەڵکی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد و بەلووچیان مەحکووم کرد.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی بەرز کرایەوە کە خۆپیشاندەران دووپاتیان دەکردوە.