ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان(١٥ی فێوریەی ٢٠٢٤)، لوقمان ئەمینی بەرپرسی بەشی پێوەندییە بیانییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ سەعید گوڵشەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ بەڕێز شیفا بارزانی بەرپرسی ڕەوەندی کورد لە دیاسپۆرا کۆ بوونەوە.
تەوەری سەرەکیی ئەم دانیشتنە کە لە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوە چوو باسکردن لەسەر مێکانیزمێک بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان لە هەندەران بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی کولتوور و هێما نەتەوایەتییەکان بوو کە هەر لایەنێک بیروڕای خۆی سەبارەت بە سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەییە خستە بەر باس .