کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

11:55 - 12 رێبەندان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جەبار وەیسی، کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی کوردپا، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم سەر و ڕوخساری بریندار ببوو و لە بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێندرابوو.

تەرکشی ساچمەکان چووبوونە نێو مێشکی ئەم کۆڵبەرەوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

جەبار وەیسی، خەڵکی گوندی "جۆجار"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بوو کە شەوی دووشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرابوو.