کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە كۆبوونەوەی ئێنتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست لە مادرید

17:47 - 5 رەشەمه 2723

ئەمڕۆ شەممە، ٥ی ڕەشەمە (٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٤)، کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی شۆرای ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست، لە مادرید دەستی پێ کرد.

هەیئەتێکی سێ کەسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە بەڕیزان خالید عەزیزی، مەولوود سوارە و هیوا بەهرامی، لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارن.

کۆبوونەوەکە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوە دەچێت و بڕیارە کاک خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکرات لەم کۆبوونەوەیەدا وتارێک پێشکەش بکات.

کوردکاناڵ دواتر دەقی وتەکانی کاک خالید و وەردەکاریی زیاتری کۆبوونەوە، بە ئاگاداریی بینەرانی خۆی دەگەیەنێت.