کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە وڵاتی فینلاند

18:06 - 15 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان، بە بەشداریی چالاکانەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند و بە مەبەستی مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد، ڕێپێوانێک لە شاری هێلسینکی بەڕێوە چوو.

رێپێوانەکە لەلایەن حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی فینلاندەوە بەڕێوە چوو.

لە سەرەتادا بەشداران لە ناوەندی شاری هێلسینکی کۆ بوونەوە و بە سروودی "ئەی شەهیدان" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و گیانفیدایی شەهیدانی کوردستان، ڕێپێوانەکەیان دەست پێ کرد.

بەشداران بە ڕێپێوان و وتنەوەی دروشم دژی ڕێژیمی تێرۆریست و مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی، بەرەو شوێنێکی دیکە لە ناوەڕاستی شاری هێلسینکی بەڕێ کەوتن و دوای کۆبوونەوە لەو شوێنە نوێنەرانی هەر کام لە حیزبەکان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.

پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند، لەلایەن جەلال سوبحانی، هاوکاری بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.