کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە فەرانسە

18:09 - 15 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان(٣ی فێوریەی ٢٠٢٤)، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە کوردستانیان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، کۆبوونەوەیەک بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد، وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی، موحسن مەزڵووم و محەممەد فەرامەرزی دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا و لەسێدارەدانی لاوانی کوردیان مەحکووم کرد.

ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان، چوار زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی، موحسن مەزڵووم و محەممەد فەرامەرزی لە بەندیخانەی قزلحساری کەرەج لە سێدارە دران. لەسێدارەدرانی ئەم چوار بەندکراوە سیاسییە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە و کوردانی نیشتەجێ لە دەرەوی وڵات بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، ئەم کارەی ڕێژیمیان مەحکووم کرد.