کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە دانمارک

10:40 - 17 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان (٣ی فێورییەی ٢٠٢٤)، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب، نوێنەرانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتەوە لە دانمارک و بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان، ٧٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری ئالبۆرگ بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان، دەستی پێ کرد.

پەیامی ناوەندی بەڕیوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو ئافاق یووسفی، بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی نۆرد یوولەندەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی نامەیەک لە غوربەتەوە بۆ کۆماری کوردستان، لەلایەن هاوڕێ خالید پاریادەوە پێشکەش کرا.

پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن سەیوان ناسری، پەیامی ناوەندی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن وشیار دەربەندی و پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەلایەن خاتوو ئیلهام کاکییەوە پێشکەش کران.

بەشێکی دیکە لە هێزە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییە کوردستانییەکان لە وڵاتی دانمارک،

برووسکەی پیرۆزباییان بۆ ڕێوڕيسمەکە ناردبوو کە بریتی بوون لە: پارتی دێموکراتی کوردستان_ڕێکخراوی ئالبۆرگ، پارتیا وەلات پارێزێن کوردستانێ_ کۆمیتەیا دانمارکێ، فیدراسیۆنا کۆمەلێن کورد ل دانمارکێ، پارتیا سۆسیالیست ئا کوردستانێ_ ڕێکخستنا دانمارکێ، حیزبی شیوعیی کوردستان_ ڕێکخراوی دانمارک، پارتی ئازادیی کوردستان، نوێنەرایەتیی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە دانمارک، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ کۆمیتەی دانمارک، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان _کۆمیتەی دانمارک

ڕێکخراوی ماڵی کورد لە ئالبۆرگ، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن فاخیر مەلوودی، پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە ناوەکانیان خوێندرانەوە.

 

لە برگەیەکی دیکە ڕێوڕەسمەکەدا، ڕێز لە تێکۆشانی شێلگیرانە و بەشداریی چالاکانەی قومری ساڵەحزادە، عیسا مەحموودی چۆمەلانی، نەشمیل ئیسماعیلی و ئێقبال ساڵەح پوور لە کار و تێکۆشانی کۆمیتە گیرا و لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە وڵاتی دانمارک لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.

دواتر پەخشانێک بە ناوونیشانی کۆماری هەستانەوە لەلایەن هاوڕێ کەژوان کاوانەوە  پێشکەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان و هەنەرمەندیی هونەرمەندان نێچیر هەورامی و دی جێی لازۆ و حەمید ڕەسوولی  کۆتایی پێ هات.