کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش/ بەشداریی نوێنەرایەتیی حیزب لە لە پلۆنۆمی حیزبی سۆسیال دێموکرات لە دەڤەری هۆلابروون

10:42 - 12 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەشەمە (٢٩ی فێوریەی ٢٠٢٤)، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی سوسیال دیمۆکراتی ئوتریش لە دەڤەری هۆلابرون، محەممەد فەقێ‌عەلی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش بەشداری ئەو پلۆنۆمەی کرد.

لە میانەی ئەم پلۆنۆمەدا کە تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ زایینی لەو وڵاتە و هەروەها لەسەر ئاستی ئوروپا بوو، محەممەد فەقێ‌عەلی وێڕای پەیوەندیگرتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەو حیزبە بە تایبەتی لەم ناوچەیە، لە وتەیەیکی کورتدا باسی لەسەر هەلومەرجی ئێستای کوردستان و بە تایبەتی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێراندا کرد و وتی، لەکاتێکدا کە لە وڵاتانی پێشکەتوودا پلۆنۆمی حیزبەکان دەگیردرێت بۆ ئەوەی کە کاندیدەکان زیاتر بە خەڵک بناسرێن و بەرنامە و پلانیان بۆ داهاتوو ڕوون و ئاشکرا بێت و کۆمەڵانی خەڵک زیاتر بەو مافە دێموکراتیکەیان ئاشنا بکرێن و بۆ کەڵکوەرگرتن لەم مافەیان هان بدرێن تاکوو کێبڕکێیەکی سالم و دروست و دێموکراتیانە بێتە ئاراوە و لەم ڕێگایەوە دیمۆکراسی بەهێز بکرێت و بووژانەوەی کۆمەڵەگە لە هەموو ئاستەکاندا بەرەوپێش بچێت،  لە ئێرانی ئیسلامیدا هەر لە گەورە بەرپرسانەوە  بگرە تا بەرپرسە ناوچەییەکان، هەڵبژاردن و هەڵبژێرانیان تەنیا بۆ ئەوەیە کە جێ پێی خۆیان بەهێزتر بکەن و ئێران بکێشنە ناو دۆخێکەوە کە کۆرەی باشووری تێدایە.

بەشدارانی ئەم پلۆنۆمە وێڕای پێشوازی لە قسەکانی نوێنەری حیزب داوایان لێ کرد کە زیاتر بەشداری لەم کۆبوونەوانەدا بکات و ئاڵوگۆڕی زانیارییان لەگەڵ بکات.