ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان باتر، خەڵکی گوندی "گاگل"، سەر بە شاری مەریوان کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار ببوو، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
شەوی شەممە، ١٩ی ڕەشەمە، ماشینی ئەم کۆڵبەرانە لە نزیک گوندی کولان، بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕیژیم و ڕاوەدوونانیان، وەرگەڕا و بەم هۆیەوە شۆفێری ماشینەکە بە ناوی ئارام مەنووجێهری دانیشتووی مەریەوان، گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.