کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات لەلایەن ڕێژیمەوە

14:08 - 28 رەشەمه 2723

خۆڕاگری:  دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات بەناوەکانی هەمزە حەسەن‌مەلا و کەماڵ گوڵابی‌ئازەر، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێ هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەمە، هەمزە حەسەن‌مەلا و کەماڵ گوڵابی‌ئازەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گەندی “جەعفەرئاباد”ـی ناوچەی شاماتی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە گوندی جەعفەرئاباد بنکەیان هەیە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکە و خەڵکەکەش ڕوبەڕوویان بوونەتەوە و پاش دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، لە گوندەکە دەرکراون، بەڵام دواتر ژمارەیەکی دیکەی هێزی سەرکوتکەر بە جلی مەدەنییەوە چوونەتەوە نێو گوندەکە و هێندێک ماڵیان پشکنیوە و لە کۆتاییدا ئەو دوو هاووڵاتییەشیان دەسبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان و هەروەها چارەنووسیان لە بەدەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییەی نەداوەتەوە.