ڕوژی یەكشەممە ٢٧ی ڕەشەمە(١٧ی مارسی ٢٠٢٤)، لە شاری ڤەنکۆڤێری ڕۆژاوای كانادا جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بە بەشداریی كوردانی دانیشتووی ئەم شارە بەڕێوە چوو. کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی کوردی ئەم شارە و هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون. بەرنامەكە بە پێشكەشكاریی هاوڕێ ڕەسووڵ سوڵتانی دەستی پێ كرد و پاشان سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و هەروەها وەک نەریتی ئەم جێژنە ئاگری نەورۆز كرایەوە.
پاشان پەیامی پیرۆزبایی بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن ژێنۆ كەریمی خۆێندرایەوە.
چەندین ئەندام پارلەمان و تام كەمیچ لە حیزبی كانسێرڤاتیڤ و دۆستی گەلی كورد پەیامی پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزیان پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
جێژنەكە بە سروودی شۆڕشگێڕی و شایی و هەڵپەركێی بەشداربووان كۆتایی پێ هات .