ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمە(١٧ی مارسی ٢٠٢٤)، لە شاری برێمێن سێمینارێک بەبۆنەی تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردستان بەگشتی و کۆمەڵکوژی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی بەڕێوە چوو.
ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیە چالاکانە بەشداری ئەو سێمینارەیان کرد و ئەو تاوانانەیان مەحکووم کردن.
کاک شەهریار نەقشبەندی لە وتارێکدا بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستانی زۆر هەستیار نرخاند و داوای یەکڕیزی و هاوکاریی لە هەموو پارچەکانی کوردستان کرد و پێشنیاری کرد دادگایەکی بێلایەنی کوردی پێک بێت بۆ ئەوەی سەربەخۆییانە تاوانەکانی دژی گەلی کورد مەحکووم بکرێت تا دەنگدانەوەی ببێت و دوژمنانمان لە بێدەنگیدا درێژە بە تاوانەکانیان دژی گەلی کورد نەدەن.