کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب لە کۆڕی "نەورۆز لەنێو کوردەکان"

00:06 - 4 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٤)، حشمەت حوسێنێ نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بولغارستان، لە کۆڕێکدا لەژێر ناوی "نەورۆز نێو کوردەکان" کە لەلایەن دوکتور سیرما کوستەدینوفا سەرۆکی زانکۆی سوفیا (بەشی زمانەکانی ڕوژهەڵاتی نێوەڕاست) و یاشار عەبدولسەلام مامۆستای زانکۆی سوفیا(کوردی باکوور و مامۆستای زمانی کوردی) ڕێکخرابوو بەشداریی کرد.

بەشی یەکەمی کۆڕەکە لەسەر نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەلایەن دوکتور سیرما پێشکەش کرا.

لە بەشی دیکەی کوڕەکەدا مامۆستا یاشار لەسەر نەورۆز و کوردەکان باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

نوێنەری حیزب، وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە، باسێکی لەسەر نەورۆز و گرینگیی ئەو ڕۆژە لەلای کورد پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پیرۆزبایی نەورۆزی لە ئەمادەبووان کرد.