ڕۆژی چوارشه‌ممه، یەکی خاکەلێوە(٢٠ی مارسی ٢٠٢٤)، کۆمیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی به هاوکاریی کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی کوردی ناوچه‌کانی رۆمەریکهی سه‌روو، خواروو، ئۆسڵۆ، فۆڵۆ و ناوه‌ندی دێموکراتی کورد له ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ له کاتژمێر ١٧ی پاشنیوه‌رۆ ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی ساڵی نۆی و نه‌ورۆزی کورده‌واری لە گۆڕەپانی کرێکاران بەڕێوە چوو.
سه‌ره‌تای ڕێوڕەسمەکە به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ کرد. دواتر هه‌ر یەک له بەڕێزان سیامه‌ند حه‌سه‌ننژاد و ڕۆزه‌رین به هەر دوو زمانی کوردی و نۆروێژی به‌خێرهاتنی به‌شداربووانیان کرد.
لە بڕگه‌یەکی دیکه‌ی ڕێوڕەسمەکەدا له‌لایه‌ن بەڕێزان قادرعهزیزبەیگی، بەرپرسی کۆمەڵەی کو‌لتووریی گشتی و ئه‌ندام عه‌زیز به‌خێرهاتنی بەشداربووان کرا.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان له‌لایه‌ن گه‌لاوێژ محەممه‌دی، ته‌وار ئه‌حمه‌دی و ئیبراهیم بە زمانی نۆروێژی و هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی خوێندرایه‌وه. بڕگه‌یەکی دیکه‌ی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ کردنه‌وی ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له کچان، کوڕان، ژنان و پیاوانی مەشخەڵ بەدەست لەگەڵ وتنەوەی سروودی نه‌ورۆزانه.
لە دوایین بڕگەی رێوڕەسمەکەدا بە به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان شێرکۆ مه‌ریوانی، نه‌جمان سندی، ئابید قامیشلی و بە هاوکاریی میوزیکژەنی بەتوانا دیار، ڕێورەسمەکە ڕازایەوە.
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.